Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 17:30

کتێبی "پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا" بڵاو کرایه‌وه‌

له‌ساڵانی نێوان 1992 تاكو 2015
کوردستان TV
100%

"پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا" كتێبێكی نوێیه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی، سیاسییه‌ له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی و دیالۆگ له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیایه‌. ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی پسپۆر له‌ بواری توركیا «ھێژا دڵشاد» وه‌ نوسراوه‌.

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا به‌ وردی ئاماژه‌ به‌ گشت ئه‌و پڕۆسه‌ی ئاشتیانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ساڵانی نێوان 1992 تاكو 2015 له‌ توركیا هاتۆته‌ ئاراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ وردی باس له‌ ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستپێكردن و هاوكاریكردنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌ توركیا كراوه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ دوو توێی 342 لاپه‌ڕه‌ پێكدێت و پێداگیریی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ باشوور ده‌كات، كه‌ ڕۆڵ و ئه‌ركی نێوه‌ندگیرییان له‌ قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتییدا كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ساڵانی 1992 تاكو 2015 كه‌ چه‌ند پڕۆسه‌یه‌كی نهێنی و ئاشكرا بۆ ئاشته‌وایی له‌ توركیا گێڕاویانه‌ و هاوكاری سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی بوون.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.