هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی خه‌یاڵی زانستی، ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مریكا "ناسا"، بڕیاری دا، كرم بۆ بۆشایی ئاسمان بنێریت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شتانه‌ی كه بۆشاییگهڕهكان ده‌یكه‌ن بۆ بۆشایی ئاسمان.
به‌پێی پێگه‌ی "Tech Engage"، زانایانی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری "ناسا"، بڕیاریان دا، كرم بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرن، بۆ رێگرتن له له‌ده‌ستدانی كێشی ئاسمانه‌وانه‌كان له‌كاتی گه‌شته‌كانیاندا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی له‌شی ئاسمانه‌وانه‌كان له‌ڕووی كێش و درێژییه‌وه له‌كاتی مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری كێشكردن ده‌گۆڕێت، بۆیه ره‌نگه ئه‌و ئاسمانهوانانه له گه‌شتێكی ٦ مانگی‌دا، ٤٠%ی كێشی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست بده‌ن.
ئه‌و كرمانه‌ی كه نێردراون بۆ بۆشایی ئاسمان له جۆری "كرمه لووله‌ییه روونهكانن" و به بچووكی قه‌باره‌یان جیاده‌كرێنه‌وه و له‌ژێر وردبیندا نه‌بێت نابینرێن.
زینده تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كرمانه هاوشێوه‌ی زینده تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ تۆژینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر له‌شی ئاسمانهوانهكاندا دێت له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ بۆشایی ئاسمان.
شایانی باسه، ئاژانسی بۆشاییگه‌ری "ناسا"، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "Space Tango"، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان له تۆژینه‌وه‌كانی بۆشاییگه‌ریدا، به‌شداری له‌م پڕۆژه زانستییه ده‌كه‌ن.بوون.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.