Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:49

ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بکه‌ کاتێک دووچاری خلیسکانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌بی تا ژیانت پارێزراو بێت

له‌وه‌رزی زستاندا
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڵ چونه‌ نێو وه‌رزی زستانه‌وه‌ زۆرێك له‌شۆفێرانی ئۆتۆمبێل دوچاری كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت خلیسكانی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌هۆی ته‌ڕبوونی جاده‌كانه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ، بۆ ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكرێت، تاوه‌كو ژیانتان زامن بێت.
1- له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیدا ئاشكراكراوه‌، كه‌ به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ شه‌قامه‌كان ته‌ڕ ده‌بن ئۆتۆمبێله‌كان دوچاری خلیسكان ده‌بنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و چینه‌ ئاوه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌یه‌و ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌لكانی تایه‌و شه‌قامه‌ قیره‌كه‌ پێكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕان در‌وستده‌كات، هه‌ربۆیه‌ به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ سیستمی (abs)یان هه‌یه‌ به‌كاریبهێنن، ئه‌وانی دیكه‌ش خێرایی كه‌مبكنه‌وه‌و له‌شه‌قامه‌كه‌ لانه‌ده‌ن.
2- پسپۆڕه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌ن به‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ی ته‌ڕ ئۆتۆمبێلیان لێخوری، پێویسته‌ زووزوو نه‌رمه‌ ئیستۆپ بكه‌ن تاوه‌كو هیچ نه‌بێت به‌شێك له‌تایه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی وشك بێته‌وه‌و له‌حاڵه‌تی ناچاریدا ئیسپۆت بیگرێت‌و بوه‌ستێته‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌و دور بێت له‌وه‌رگه‌ران.
3- زۆر پێویسته‌ تایه‌ی نوێ‌ بۆ وه‌رزی زستان به‌كاربهێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هێڵی تایه‌كان ده‌بێت حه‌وت میلیمه‌تر بێت بۆ خێرایی (80) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، به‌ڵام كاتێك هێڵی تایه‌ بگاته‌ (1.6) میلیمه‌تر، ئه‌وا له‌خێرایی (50) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا له‌سه‌ر رێگه‌ی ته‌ڕ وه‌رده‌گه‌ڕێت.
4- نابێت هێڵی تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌وه‌رزه‌ سارده‌كاندا له‌ (3 تا 4) میلیمه‌تر كه‌متربێت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm

شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.