لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی روسیای فیدراڵ و له رێورهسمێكی تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی لیوا روكن باسل مه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره و د. رزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر ، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای (RKP) له‌لایه‌ن كونسوڵی گشتی روسیا له هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ته‌ندروستی به‌ڕێوه چوو.
له‌ده‌ستپێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیه مێژوویه‌كانی نێوان كورد و وڵاتی روسیای فیدراڵ، هاوكات هیوایان خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌روپێشبردنی زیاتر به‌خۆییه‌وه ببینێت، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیاكه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ن هاوكاری پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن.
(د.بێجان) سه‌رۆكی كۆمپانیای ( RKP ) به سه‌نته‌ری میدیای پێشمه‌رگه راگه‌یاند:ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویه كه كۆمپانیایه‌كی روسیا له بواری ته‌ندروستی باره‌گای خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، ئامانج له‌و كۆمپانیایه گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتره له بواری ته‌ندروستی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان.
وتیشی:له كۆمپانیاكه‌مان خزمه‌تی تایبه‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ده‌كرێت و بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانیان له بواری ته‌ندروستی هاوكاری زیاتر ده‌كه‌ین .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (د. رزگارعهلی) به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی بهرزنرخاندو رایگه‌یاند: روسیا وڵاتێكی گرنگه و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدانیش له‌بواری ته‌ندروستیدا هه‌نگاوێگی گرنگه و سوود به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه له‌مه‌ودوا، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌توانین ئه‌و نه‌خۆش بریندارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ریان نیه، به نرخێكی هه‌رزانتر ره‌وانه‌ی وڵاتی روسیایان بكه‌ین.
كۆمپانیای ( RKP ) كۆمپانیاییه‌كی كه‌رتی تایبه‌تی نیمچه حكومیی وڵاتی روسیای فیدراڵه‌و له‌لایه‌ن كونسڵخانه‌ی گشتی روسیا له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێگه‌پێدراوه‌و كارئاسانی و هاوكاری بواری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان له‌هه‌رێمدا نیه، هاوكات له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاریاندا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ بریندارانی پێشمه‌رگه‌و وارسی شه‌هیدان هه‌یه.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.