Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 18:48

کۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى ده‌ستى پێکرد

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا له‌شاری سلێمانى  شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان 


ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند  شاندی  پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌گه‌یشتون بۆ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى پێك هاتوون   له‌ئازاد به‌رواری ،    مه‌حمود محه‌مه‌د ، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی ،  هێمن هه‌ورامی ،  ئومێد سه‌باح ، فرسه‌ت سۆفی


شاندی یه‌كێتیش پێك هاتوون له‌  حاكم قادر ، پافێل تاڵه‌بانى ، سه‌عدی پیره‌ ، ره‌فعه‌ت عه‌بدوللا ، شالاو كۆسره‌ت ره‌سول


 پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت گه‌ڕێكى دیكه‌ى سه‌ردانى بۆ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێكرده‌وه‌ له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و دواتر شانده‌كه‌ى پارتى سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات و له‌گه‌ڵ  به‌رپرسانى ئه‌و پارته‌ش كۆده‌بێته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.