مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه ، كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت ، تەعریبی کەرکوک و ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی ھەرێم بە ھەمان نەفەس وریتمی رژێمی بەعس بەردەوامە.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغداد ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ڕاگرتنی و بە زووترین کات حالەتی بەسەربازبوونی کەرکوک و ناوچە کوردستانێکان کۆتایی پێ بێت و ئەحکامی عورفی نەمێنێت.
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقی هێرشی سه‌ربازییان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌به‌هۆیه‌وه 51% خاكی كوردستان له‌ده‌ستدرا ، نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره بوون و ته‌عریبیش له‌كه‌ركوك به‌قالبێكى دیكه به‌پالپشتى و هاوكاری ڕاكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك و به‌رپرسانى دیكه‌ى سه‌ربازی عێراقى به‌رده‌وامی هه‌یه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.