لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک کچە قوتابییەکی زانکۆی سلێمانی شێلا، لە ئەنجامدا گیانیلەدەستدا.
کاروان محەممەد سدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 1:30ى دواى نیوهرۆ لەبەردەم ماجیدی مۆڵ روویداوە، ئۆتۆمبێلێک لە قوتابییەکی زانکۆی داوە، دەستبەجێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند، شۆفێرەکە هەڵنەهاتووە، بەپێی یاسای هاتووچۆ بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکەش دەکرێت.
کچەکە ناوی "کەنار حاجی تاڵیب"هو لەدایکبووی ساڵی 1996ه و خەڵکی قەزای دەربەندیخانهو قوتابی قۆناغی سێیەمی پەروەردەی بنەڕەتی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.