میوزیكژه‌نی ناسراوی جیهانی " گیۆرگۆس كۆرۆس " خاوه‌نی (1200) شاكاری موزیكی ڕه‌سه‌نی كلاسیكیه و له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا نمایشی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه .
كۆرۆس ساڵی 1923 له وڵاتی گریك " یۆنان " ی ئیستا له‌دایك بووه ، له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا خراوه‌ته به‌ر خوێندینی موزیكی " بێزه‌نتنی " ، له زانكۆ موزیكیه‌كانی گریك و ئه‌ڵمان و ئه‌مریكا و میسر و ڕووسیادا وانه‌ی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به ڤیۆلینی پێشكه‌ش كردووه .
ئه‌م میوزیكژه‌نه گه‌وره‌یه ساڵی 2014 كۆچی دوایی كرد و بووه پێشه‌نگی مێژووی موزیك و مرۆڤایه‌تی ، ناوبراو پێش مردنی وه‌سیه‌تی بۆ خێزانه‌كه‌ی كردبوو سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ببه‌خشن به تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و هه‌ژارانی سه‌رشه‌قامی وڵاته‌كه‌ی .
جێی گوتنه ، پاش مردنی دوو كچه‌كه‌ی وه‌سیه‌ته‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و خۆشیان بوونه خۆبه‌شی له نه‌خۆشخانه‌ی شیرپه‌نجه له‌وڵاته‌كه‌یاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.