Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 22:48

نانسی له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

بە " خانمی جاز " ناوی دەركردبوو
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی و ئه‌مریكی " نانسی ویلیسۆن " له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ، له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
ساڵانی شه‌سته‌كان سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌ بوو كه‌ له‌ شێوازی ڕیتمی جاز توانی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوبكاته‌وه‌ .

نانسی خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرانبه‌های جیهانی " گرامی " ه‌ ، كه‌ ته‌نیا به‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ ده‌به‌خشرێت كه‌ له‌ جیهاندا داهێنان له‌ هونه‌ر ده‌كه‌ن .

به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ جیهانییه‌ " دیفرا هال لیفی " ئاشكرایده‌كات هەرچەندە لە جیهاندا " نانسی " بە (خانمی جاز ) ناوی دەركردبوو، بەڵام گرنگی ئەو لەوەدا بوو كە دەیتوانی لەسەر ریتمەكانی دیكەی وەكو " بلوز و فانیك و بۆب " گۆرانی بڵێت بۆیە زۆر جار ئەو رەتی ده‌كرده‌وه‌ نازناوی هونەرمەندی جازی پێ بگوترێت .

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1965  ئه‌لبوومێكی به‌ ناوی " هاو گله‌د ئایام " بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زۆرترین دانه‌ی لێفرۆشرا ، كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌بوو .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.