سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا چارلس مایكڵ رایگه‌یاند كه بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌و داواكارییه‌كه‌شی به زوویی راده‌ستی شا فیلیپ ده‌كات.
مایكڵ له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی به‌لجیكادا گوتی، "بریارم داوه ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه. راسته‌وخۆش ده‌چمه لای شا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پاشای به‌لجیكا شا فیلیپ ده‌سه‌ڵاتی، "قبوڵ كردن، ره‌ت كردنه‌وه، چاوه‌ڕێ كردنی" نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌یه.
مایكڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی خستبوویه مه‌ترسییه‌وه به پشتگیر كردنی له رێككه‌وتنی كۆچی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی مایكڵ رایگه‌یاندبوو كه واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی كۆچ ده‌كات، هاوپه‌یمانی (N-VA) له حكوومه‌ت كشانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.