Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:35

نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت بۆ 56 دۆلار و 53 سه‌نت دابه‌زیوه‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی چاوه‌ڕوانكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ ئه‌مریكا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بۆ 56 دۆلار و 53 سه‌نت دابه‌زیوه‌.

شاره‌زایان ئه‌م دابه‌زینه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می نه‌وتی خاو ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وتی خاو له‌ ئه‌مریكا و ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسیی جیۆپۆڵه‌تیكی ده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ی نه‌وت له‌ لیبیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی شه‌راره‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ كه‌ به‌گه‌وره‌ترین بیره‌ نه‌وت ده‌دانرێت، به‌ هۆی داگیركردنینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ناتواندرێت به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. رۆژانه‌ نزیكه‌ی 340 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ بیره‌نه‌وتی شه‌راره‌ ده‌رده‌هێنرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.