Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:56

چه‌ند ڕێنماییه‌کی گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیان ده‌که‌وێته‌ نێو ئاو و لافاوه‌وه‌

پێویستی به‌لێزانین هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


ماوه‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌سوده‌كانی هه‌ندێكجار به‌هۆی ڕۆنه‌چونی ئاوی باراناو بۆسه‌ر زه‌وی لافاو دروستببێت‌و ئه‌وه‌ش چه‌ند گرفتێكێك دروستده‌كات، پشكی شێری كێشه‌كانیش زیاتر به‌ر هاتوچۆ ده‌كه‌وێت، چونكه‌ بوونی لافاو و ژێر ئاو كه‌وتنی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا، چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنیش له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك كه‌ ئاو دایپۆشیبێت یان ئاو چووبێته‌ نێو بزوێنه‌ره‌كه‌ی، پێویستی به‌لێزانین هه‌یه‌، سه‌ره‌تا پێویسته‌ شۆفێر تاده‌توانێت خۆی له‌و شه‌قامانه‌ به‌دوور بگرێت كه‌ ئاو دایپۆشیون یان لافاویان تێدایه‌،ئه‌وه‌ش نه‌ك بۆ دوور خستنه‌وه‌ی زیان له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ته‌نها، به‌ڵكو دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی كه‌سانی دیكه‌ش به‌هۆی خلیسكان و له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی. 
كاتێكیش ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بوو ئاو چووه‌ ناوی، یان بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌یشت به‌ئاو و كوژایه‌وه‌، هه‌وڵی ئیشپێكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ت مه‌ده‌، چونكه‌ ئاوی لافاوه‌كه‌ له‌ده‌كشنی هه‌واوه‌ دزه‌ی كردۆته‌ ناو ژووری سووتانی بزوێنه‌ره‌كه‌ و به‌مه‌ش هه‌ر هه‌وڵدانێكت بۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، پێده‌چێت زیانی گه‌وره‌ به‌بزوێنه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ر به‌تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و به‌نزین كارده‌كات، یان له‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌هه‌وا و گاز كار ده‌كات، سروشتی پێكهاته‌ی هه‌وا وایه‌ كه‌ په‌ستانی كه‌وته‌ سه‌ر ڕاسته‌وخۆ قه‌باره‌ی كه‌م ده‌كات، به‌ڵام پێكهاته‌ی ئاو قه‌باره‌ی كه‌م ناكات یاخود ناپه‌ستێنرێت .
لێره‌دا كاتێك سلف لێده‌ده‌یت لۆدێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بزوێنه‌ر
و بۆی هه‌یه‌ پستن خوار بكات و هیچ سوودێكی نابێت، چونكه‌ له‌جێی هه‌وا و به‌نزین، لێره‌دا ئاو و به‌نزین چۆته‌ ناو بزوێنه‌ر، به‌ڵام بزوێنه‌ر ناتوانێت به‌تێكه‌ڵه‌ی ئاو و به‌نزین كاربكات. 
چاره‌سه‌ر چییه‌؟
چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ هه‌ڵكردنی بزوێنه‌ر بگه‌یه‌نرێته‌
نزیكترین سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل و له‌كۆمپیته‌ر بدرێت، یاخود ده‌توانی خۆت وه‌ك ڕێگایه‌كی سه‌ره‌تایی چێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت، له‌وانه‌ چێكی ڕۆنی بزوێنه‌ر و گێڕ بكه‌، ئه‌گه‌ر دڵۆپه‌ ئاوت به‌دی كرد له‌ڕۆنه‌كه‌دا ده‌بێت به‌خێرای ڕۆنه‌كه‌ و فلته‌ره‌كه‌ی بگۆڕیت. 
هه‌روه‌ها فلته‌ری هه‌واكه‌ش پێویسته‌ بگۆڕدرێت،ده‌بێت هه‌ر چوار پلاكه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ و ده‌ریبێنی، دواتر چه‌ند چركه‌یه‌ك سلف لێبده‌یت تائاوه‌كه‌
به‌ته‌واوی له‌شوێنی پلاكه‌كانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، دواتر پلاكه‌كان ده‌خه‌یته‌وه‌ شوێنی خۆی و ده‌توانی بزوێنه‌ر هه‌ڵبكه‌یت، به‌ڵام هه‌ر پێویسته‌ له‌كۆمپیوته‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ترت بۆ دروست نه‌كات.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.