Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:14

کردنه‌وه‌ی خێراترین تونێل له‌ژێر زه‌وی له‌ جیهاندا

تێچووی ئه‌م تونێله‌ گه‌یشته‌ ١٠ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی‌
کوردستان TV
100%

ملیاردێر و بازرگانی ئه‌مریكی، ئیلۆن مۆسك، یه‌كه‌م تونێلی خێرای له‌ژێر زه‌وی له‌ جیهاندا له‌ نزیك شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی كرده‌وه‌.

ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌توانن به‌ خێرایی ٢٤٠ كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌م تونێله‌ بڕۆن و، تێچووی ئه‌م تونێله‌ گه‌یشته‌ ١٠ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی‌.

له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م تونێله‌ مۆسك، گوتی: "ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی به‌م تونێله‌دا ده‌ڕۆن جۆره‌ تایه‌یه‌ك له‌ ته‌نیشته‌كانیان ده‌به‌سترێت كه‌ توانای چه‌مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌و تایانه‌ له‌كاتی پێویستدا ده‌كرێنه‌وه‌ و داده‌خرێن".

مۆسك، ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "به‌هۆی ئه‌و خێراییه‌ی كه‌ تونێله‌كه‌ پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به‌ناو ئه‌و شاره‌دا پیاسه‌ بكه‌ی".

مۆسك، به‌دووری نازانێت قۆناغی دووه‌می دروستكردنی ئه‌مجۆره‌ تونێله‌ له‌شاره‌كانی تێكساس و سان فڕانسیسكۆ ده‌ستپێبكات.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.