كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى پێشوازى له شاندی دانوستكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى كرد.
پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى ى.ن.ك لهبارهگاى تایبه‌تى خۆى له‌شارى سلێمانى پێشوازى له هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و سه‌رۆكى شاندی دانوسكارى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و شاندی هاوڕێى كرد .
له‌دانیشتنێكى دۆستانه‌دا كه به ئاماده‌بوونى ژماریه‌ك له هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه چوو هه‌ردوولا باسیان له هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند به گشتى و به تایبه‌تى كێشه‌كانى شارى كه‌ركووك و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقى فیدراڵ كرد.
له‌و ڕووه‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌نگاونانى خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتنى سیاسى نوێ و بونیادنانى بنه‌ماكانى حكومه‌تی شه‌ڕاكه‌تى ڕاسته‌قینه له نێوان لایه‌نه بهشداربووهكانیدا، به‌جۆرێك كه ببێته حكومه‌تێكى به‌هێزو خزمه‌تگوزار بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.