پێشمەرگە وەکو سەمبۆل و پاڵەوانی سەرکەوتوو لە شەڕی دژبە تیرۆر پێناسە کرا، شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەشاری ھانۆڤەر بەشداربوون لە کۆنفرانسێک دواتر خه‌ڵات كران.
شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەشاری ھانۆڤەر بەشداربوون لە کۆنفرانسێک کە لە ژێرناونیشانی (ڕێگای ئاشتی لە کوردستاندا) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا بەتێروتەسەلی تیشک خرایە سەر ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و پێشمەرگە وەکوو سەمبۆل و پاڵەوانی سەرکەوتوو لە شەڕی دژبە تیرۆر پێناسە کرا کە ئەمەش ھۆکارێکی ترە بۆ زیاتر ناساندن و بەرزکردنەوەی سەنگی پێشمەرگەو ھەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
شایانی باسە لەم کۆنفرانسەدا ووتاری وەزارەتی پێشمەرگەو دیبەیتێک لەلایەن ئەندامانی شاندەکەمانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا كه لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەڵمانیا ڕێكخرابوو كە ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی ئاكادێمی و سیاسی ئەڵمانیا و كوردانی دانیشتووی ئەم وڵاتە تێیدا بەشدار بوون.
به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ڕكان و لیوا سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و عمید روكن هه‌ژار عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و سیاسی ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسی (رێگا به‌ره‌و ئاشتی له كوردستان) به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.