Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 00:32

خێزانێکی کورد.. له‌ که‌نه‌دا هه‌شت ملیۆن دۆلارییان بۆ ده‌رچوو

پلانیان داناوه‌ چۆن پاره‌كه‌یان خه‌رج بكه‌ن
کوردستان TV
100%

خێزانێكی كوردی نیشته‌جێی كه‌نه‌دا، به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵ، تكیتێكی یانسیب ده‌كڕن، دواجاریش به‌خت یاوه‌رییان ده‌بێت و دیارییه‌كی هه‌شت ملیۆن دۆلاری ده‌به‌نه‌وه‌.

تۆفیق سندی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی كوردستان، نیشته‌جێی وڵاتی كه‌نه‌دان، ئه‌وان به‌ یه‌كه‌وه‌ نانه‌واخانه‌یه‌كی بچووكیان له‌ شاری كچینه‌ری نزیك ئۆنتاریۆ داناوه‌ و كار ده‌كه‌ن.

تۆفیق بۆ وێبسایتی گڵۆباڵ نیوزی كه‌نه‌دی ده‌ڵێت: تیكیتی لۆتۆی خۆمان سكان كرد و وشه‌ی (براوه‌ی گه‌وره‌)مان بۆ ده‌ركه‌وت و تووشی شۆك بوون، كه‌ بڕی 7.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان له‌و یانسیبه‌ بردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، بڕی پاره‌كه‌ 7 ملیۆن و 935 هه‌زار و 986 دۆلاره‌، ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ش، پلانیان داناوه‌ چۆن پاره‌كه‌یان خه‌رج بكه‌ن.

كوردستان، هاوسه‌ری تۆفیقه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ دیارییه‌كی نایابی سه‌ری ساڵه‌.

ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ پلانییان داناوه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ پاره‌كه‌ خه‌رج بكه‌ن و له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌یان گه‌شتێكی كوردستانی پێ بكه‌ن، هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ریان كه‌وتووه‌ بیده‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كڕینی ئۆتۆمبێلێكی نوێ.

كوردستان ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ وڵات، بۆیه‌ پلانمان هه‌یه‌ به‌و پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان سه‌ردانێكی كوردستان بكه‌ین.

تۆفیق باس له‌ خۆشحاڵی خۆیان به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی زانیومانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌مان بردووه‌ته‌وه‌ له‌ خۆشیان خه‌ومان لێنه‌كه‌تووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌ یه‌كجاری له‌ بانك وه‌ربگرین، زۆر باشتریش ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.