Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:29

کۆشکی سپی: ترەمپ بەڵێنى ڕادەستکردنی گولەنی بە تورکیا نەداوە

تۆمەتبارکرا به‌وه‌ی كه‌ له‌ پشت کودەتا شکستخواردوه‌كه‌ی توركیا بێت
کوردستان TV
#13
100%


کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە،دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەنی بە ئەنقەرە دابێت ، فەتحوڵاگولەن تۆمەتبارکرا به‌وه‌ی كه‌ له‌ پشت کودەتا شکستخواردووەکەی ڕۆژی 15ی تەموزی 2016ی  تورکیاوە بێت.

سارە ساندرێز، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەسەر پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن، دۆناڵد ترەمپ تەنیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەیری ئەو بابەتە دەکەن و هیچ بەڵێنێکی لەسەر رادەستکردنەوەی گولەن نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر مەولود چاوشئۆغلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە ئەرجەنتین دۆناڵد ترەمپ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی وتووە واشنتۆن کار لەسەر ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن  و چەند کەسێکی دیکە دەکات.

لە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ڕۆژی 15ی تەموزی 2016ی  تورکیاوە، ئەردۆغان فەتحوڵاگولەنی تۆمەتبارکرد کە لە پشت کودەتاکەوە بووە، بەڵام گولەن ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندیی هەبێت.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.