به‌شێكی گرنگی ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێل هه‌وای پیسی ناو ئۆتۆمبێل پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌ندێك ماده‌ی لێدهگرێتو ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شت به‌سوده.
(catalytic converter) كاتهلایتێك كۆنڤیتهرئهو به‌شه‌ی ئه‌گزۆزه كه به‌رپرسه له‌پاككردنه‌وه‌ی دوكه‌ڵی ده‌رچوو له‌سوتاندنی بهنزینهوهو له‌هه‌ندێك كاتدا تێكده‌چێت‌و هه‌واكه دهگیرێتو ده‌شێت به‌م نیشانانه‌دا هه‌ستی پێبكه‌یت:
- له‌كاتێكدا پێ ده‌نێیت بهبهنزیندا ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت وه‌ك جاران خێرا نابێت‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌نزینێكی زیاتر بسوتێنێت‌و ماده‌ی زیانبه‌خش لهئهگزۆزهكهوه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
- هه‌ندێك كات نا‌توانیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كارپێبكه‌یت كه سولف لێده‌ده‌یت كارناكاتو كێشهشت لهپاتریو سلفه‌كه‌دا نییه.
- هه‌ندێك كات ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵبونی گڵۆپی مه‌كینه‌و پێویسته ده‌ستبه‌جێ بیبه‌یته لای میكانیك‌و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی تریشدا پشكنین بۆ ئه‌و به‌شه‌ی ئهگزۆزیش بكه‌یت.
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد زیاد له‌جاران ده‌چیته به‌نزینخانه بۆ پڕكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، ئه‌وا ده‌شێت هۆكاره‌كه‌ی تێكچونی ئه‌و به‌شه بێت‌و پێویسته بیپشكنیت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.