Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:24

سەرۆک بارزانی: هیوادارم چیتر هاووڵاتیان و گەلی کورد لە سووریا ئازار و نەهامەتیی زیاتر نەبینن

لەبارەی ڕووداو پێشهاتەكانی ئەم دوایەی سووریا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دوایەی سووریا پەیامێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لە ناڕوونی رەوش و سەلامەتی کوردانی سووریا خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەم دوایەی سووریا و بە تایبەت بارودۆخی گەلی كورد لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانین. پێشتریش لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژئاوا دروست بووە، تێبینی و نیگەرانیی خۆمان ڕاگەیاندووە و نەدەبوا بەم حاڵەتەی ئێستا بگات.

ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاووڵاتیانی كوردی سووریا لە ژیانی ئاوارەییدا دەژیین و پەلاماری تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی نالەباری سیاسی و هەڕەشەكانی تر لە ساڵانی ڕابردوو، خەڵكی كوردی لە سووریا زۆر ئازار داوە، و هێشتا شەڕی داعشیش تەواو نەبووە.

هیوادارم ڕووداوەكانی ئەم دواییە و پێشهاتە تازەكان، نەبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی و شەڕ پەرە بستێنێت و، چیتر هاووڵاتیان و گەلی كورد لە سووریا ئازار و نەهامەتیی زیاتر نەبینن.

مسعود بارزانی

20ـی 12ـی 2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.