دوای ماوه‌یه‌ك دابران و دووركه‌وتنه‌وه له هونه‌ری گۆرانی و میوزیك ، گۆرانیبێژی كورد " خۆشه‌وی هیرانی " بۆ سه‌ری ساڵی 2019 به گۆرانییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو جیهانی گۆرانی و میوزیك و دڵی گوێ‌گران و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی خۆش ده‌كات .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سه‌ری ساڵدا گۆرانی " ساڵه‌های ساڵه " وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به گوێ‌گران و بینه‌رانی ده‌كات ، ساڵه‌های ساڵه گۆرانییه‌كی كۆنه ، به‌ڵام " خۆشه‌وی " جارێكی دیكه به شێوازێكی تازه و به میوزیكی سه‌رده‌میانه دووباره تۆماری كردووه‌ته‌وه و كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامداوه .
ئه‌م گۆرانییه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ستۆدیۆی لایڤ تۆماركراوه و ده‌رهێنه‌ر " ناسر حه‌یده‌ری " كاری ده‌رهێنانی بۆ كۆدووه و مامۆستا " شێرزاد عوزێری " یش هۆنراوه و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه ، میوزیكژه‌ن " ئەحمەد حاجتمەند " دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه .
جێی باسه دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه و به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌وه ئه‌م گۆرانییه وه‌ك دیارییه‌ك بۆ هه‌وادانی له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به بینراو و بیستراو بڵاوده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.