Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 05:20

کچێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ شاجوانی کوردستان هه‌ڵبژێردرا

به‌ به‌شداری 14 كاندیدی كچ
کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا له‌نێوان 14 كاندیدا  "سانا" توانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.

له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و به‌ به‌شداری 14 كاندیدی كچ له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستاندا كردبوو تێیدا خاتو "سانا" توانی نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و تاجی شا جوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 له‌سه‌ر بكات.

شایانی باسه‌ له‌لایه‌ن ژالیا سیروانه‌وه‌ شاجوانی 2018 تاجی خرایه‌ سه‌ر و "سانا " وه‌ك شاجوانی 2018 هه‌ڵبژێردرا  هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا "كارێز" وه‌ك هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی ٢٠١٨ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا "میریان" وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوان هه‌ڵبژێدرا.

ژمازه‌ی ئه‌و كچانه‌ی به‌شداری بوون (107 ) كچ بوون كه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ناویان بۆ پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

 كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.