به‌پێى هه‌واڵێكى (USA TODAY)، جێمیس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ناكوكیكانى و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا ده‌ستێله‌كار كێشایه‌وه.
جەیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راده‌ستى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى كرد و ڕایگه‌یاند: دواى 4 ده‌یه خزمه‌تكردنم له‌نێو سوپا ئه‌وه فێربوومه كه پێویسته ئه‌مریكا وێڕاى رێزگرتن له هاوپه‌یمانه‌كانى هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى پێویست به‌كاربێنى بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى و هاوپه‌یمانه‌كانى.
ماتیس هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانیان بوونه‌ته هۆى دروستبوونى گرژى له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ى سیاسه‌تێكى روونى هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك وڵاتان وه‌ك چین و روسیا كه ده‌یانه‌وێ هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر جیهان بسه‌پێنن، ئه‌مریكا ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.
جەیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌و گوتویه‌تى: سه‌رۆك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه وه‌زیرێكى هاوبیرى هه‌بێت بۆیه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دواى بڕیاردانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سوریا پێده‌چێت تره‌مپ رووبه‌ڕوى ناڕه‌زایى زۆرتر ببێته‌وه.
دوابه‌دواى نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى جەیمس ماتیس بۆ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ له توویتێكدا ڕایگه‌یاند: وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا تاوه‌كو دوو مانگى دیكه خانه‌نشین ده‌كرێت و كه‌سێكى دیكه له جێگه‌ى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.