Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:46

ترامپ: نۆره‌ی رووسیا و ئێران و سووریایه‌ که‌ شه‌ڕ له‌ دژی داعش بکه‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌کشێینه‌وه‌

ئیتر كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ تا وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا ده‌ركرد، ماوه‌یه‌ك دواتر و پاش ناڕه‌زایه‌تیی زۆری ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توانی وڵاته‌كه‌ی له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تیی كه‌ ئیتر كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ تا وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌  و ئیتر نۆره‌ی مۆسكۆ و تاران و دیمه‌شقه‌ تا له‌ دژی داعش بجه‌نگن.

هه‌ڵبه‌ت زۆرێك له‌ سیاسه‌توانانی ئه‌مریكا ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ دژ به‌ سیاسه‌تی به‌رگریكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران وه‌سف ده‌كه‌ن.

ترامپ سه‌باره‌ت بۆ پاساوی ئه‌م بڕیاره‌ وتوویه‌تی: رووسیا و ئێران و سووریا دوژمنانی ناوچه‌یی داعشن و له‌ ئاستی جوگرافییه‌وه‌ له‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌ نزیكن، كه‌ چی خه‌ریكه‌ ئێمه‌ ئه‌ركی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

دواتریش سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌ر له‌م په‌یامه‌دا نووسیویه‌تیی: ئایا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ببێته‌ پاسه‌وانی ناوچه‌كه‌؟ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بۆ ئه‌مه‌ هیچی ده‌ستناكه‌وێ و ته‌نیا گیانی پڕبایه‌خی سه‌ربازه‌كانی و چه‌ندین ملیار دۆلار له‌ده‌ستده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی له‌ گیانی كه‌سانێك بكات به‌های ئه‌م قوربانیدانه‌ نازانن.

له‌ دوایین به‌شه‌كانی تویته‌كه‌دا ترامپ ئه‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌ ده‌كات كه‌ ئایا وڵاته‌كه‌ی نیازی هه‌یه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌؟ دواتریش هه‌ر خۆی له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ساته‌وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ بێنه‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.