Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:18

ئه‌مریکا: چین و رووسیا و ئێران هه‌وڵیانداوه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ دواین هه‌ڵبژاردنی ئێمه‌دا بکه‌ن

هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌ زیان گه‌یاندن به‌ بناغه‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا به‌دی نه‌كراوه‌
کوردستان TV
100%

دان كۆتیس به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ خستوویه‌ته‌ به‌رده‌م دۆناڵد ترامپ، نووسیویه‌تیی كه‌ حكومه‌تی ئێران به‌ هاوڕێیه‌تیی چین و رووسیا هه‌وڵیانداوه‌ تا ده‌ستوه‌ردان له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو سیسته‌می ده‌نگدانه‌وه‌.

دان كۆتیس به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رووسیا و چین و ئێران هه‌وڵی دزه‌كردنیان داوه‌ بۆ ناو سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و  كه‌مپینی بانگه‌شه‌یان رێكخستووه‌ تا بتوانن بانگه‌شه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌ناو ئه‌مریكادا و كاریگه‌ریی بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌نگده‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نه‌ڤه‌مبه‌ر ده‌نگیاندا به‌ كاندیده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆنگرێس.

كۆتیس له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رباری هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی ئه‌م سێ وڵاته‌، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌ زیان گه‌یاندن به‌ بناغه‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا نییه‌ و هیچ ئاسه‌وارێك له‌ شێواندنی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان به‌دی نه‌كراوه‌.

دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژرادنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆنگرێس به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته‌ ده‌ستی دیموكراته‌كان و كۆماریییه‌كانیش له‌ كۆنگرێس هێزی زۆرینه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.