كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی وتی كه ئه‌مكاره هیچ كاریگه‌ریی ناخاته سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی ئه‌وان.
دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له خاكی ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م نیگه‌رانییه له ساڵ 2014ـشدا هه‌بوو كه ئه‌وسا بڕیاربوو 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكیی ئه‌فغانستان جێبێڵن و پێمانوابوو به‌م هۆیه‌وه ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیی و چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه‌كان ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌فغانستان سه‌لماندیان ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه و هه‌ر خۆیشیان به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تیی و دلێریی به‌رگرییان له خاك و هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان كرد.
بڕیاره‌كه‌ی ترامپ به هۆی زیاد بوونی توندوتیژییه‌كانی گروپی تاڵیبان بووه و رایگه‌یاندووه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێ له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ئه‌م وڵاته بكشێنه‌وه وبه‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه له 14 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكیی كه له‌م وڵاته‌ن، نزیكه‌ی نیوه‌یان ده‌كشێنه‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.