به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانی شاری كه‌لار به رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی لاوی شاری كه‌لار ئومێد كه‌لاری به‌ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیاره پاش كه‌مێكیتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌مزگه‌وتی ته‌قوا له شاری كه‌لار نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر ده‌برێت بۆ گۆڕستانی سه‌یدخلیل به‌خاك ده‌سپێردرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.