سوپای ئیسڕائیل ده‌ڵێت له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لوبنان چوار تونێلی ده‌ستكردی حزبوڵڵای لوبنانی دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌م گروپه نیازی هه‌بووه له رێگه‌ی ئه‌و تونێلانه‌وه هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له دژی ئیسڕائیل ئه‌نجامبدات.
سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاند یه‌كه‌م قۆناغی له‌ناوبردنی تۆنێله‌كانی ده‌ستكردی حزبوڵڵای لوبنانی له ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای ئه‌م وڵاته‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه تا ئێستا تۆنێلهكان به مه‌به‌ستی هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حزبوڵڵاوه به‌كارنه‌هاتوون و وادیاره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
ئه‌م تۆنێلانه له چه‌ند گوندێكی باشووری لوبنانه‌وه لێدراو‌ن بۆناو خاكی ئیسڕائیل و سوپای ئیسڕائیلیش رایگه‌یاندووه كه رووخاندنی تۆنێلهكان له‌ناو خاكی ئه‌م وڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك حكومتی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه ئامانجی حزبوڵڵا له درووستكردنی ئه‌و تۆنێلانه ئه‌وه بووه كه له‌وێوه هێرش بكاته سه‌ر سه‌ربازانی ئیسڕائیلیی و دزه بكات بۆناو خاكی ئه‌م وڵاته له ئه‌گه‌ری پێكدادانی نێوانیان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.