ژماره‌ی (شانسی) ئۆتۆمبێل، یه‌كێكه له پێكهاته گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل و نیشانه كورتكراوه ئینگلیزییه‌كه‌ی (VIN) ه ماناكه‌شی (ژماره‌ی ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل)ه.
ئه‌و ژماره‌یه زۆر گرنگه بۆ ئۆتۆمبێل هه‌روه‌كو پشكنینی (DNA)ی مرۆڤه، ئه‌م ژماره‌یه بۆ ئۆتۆمبێل ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه له‌نێو ملیۆنه‌ها ئۆتۆمبێلی هاوشێوه‌ی ئه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ژماره‌ی ناسنامه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له (17) ئاماژه پێكهاتووه، هه‌ر ئاماژه‌یه‌كیش له (17) نیشانه پێكهاتووه، هه‌ریه‌كه له‌و نیشانانه ئاماژه‌ی تایبه‌تن، له‌نێوان ژماره (0 – 1) هیچ نیشانه‌یه‌ك دووباره نابێته‌وه.
كاركردن به دانانی ژماره‌ی شانسی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل له‌ساڵی (1980)ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه وه‌ك ناسنامه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ناسرێته‌وه.
دانانی ژماره‌ی شانسی ئۆتۆمبێل هه‌رجاره‌و له شوێنێكه، به‌پێی مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌چه‌ند جێگه‌یه‌ك نوسراوه كه بریتین له به‌شی چه‌په‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه، یان له‌ته‌نیشت ده‌رگه‌ی شوفێر یانیش له‌نێو سالۆنی ئۆتۆمبێله‌كه نووسراوه.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌ریه‌كێك له‌م خانانه ئاماژه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش بۆ هه‌ر یه‌كێك له كیشوه‌ره‌كان ژماره‌ی تایبه‌ت هه‌یه.
سه‌رچاوه - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.