چه‌ند قوتابییه‌ك و تۆژه‌رێك له زانكۆی واشنتن، له‌سه‌ر پشتی چه‌ند هه‌نگێك پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بچووكیان جێگیركرد، ئه‌و ئامێره، ئامێرێكی په‌یوه‌ندییه و شوێنه‌كان دیاریده‌كات، به‌مه‌ش توانیان هه‌نگه‌كان بگۆڕن بۆ فڕۆكه‌ی "درۆن"ی بچووك.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Washington" ، ئه‌م ئامێره، له‌ڕێگه‌ی پاتریه‌ك كارده‌كات بۆ ماوه‌ی ۷ كاتژمێر، هه‌ر ٤ چركه جارێك شوێنی هه‌نگه‌كه ده‌نێرێت. كاتێك هه‌نگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شانه‌كه‌ی داتاكانی سه‌ر ئامێره‌كه‌ی پشتی ده‌گوازرێته‌وه بۆ سیسته‌مێك، ئه‌و ئامێره كه له‌سه‌ر پشتی هه‌نگه‌كه‌یه كێشی نزیكه‌ی ۱٠۲ میلیگرام ده‌بێت.
تۆژه‌ران ئاواته‌خوازن له داهاتوودا بتوانن ئه‌م ته‌كنیكه به‌كاربهێنن له كێڵگه‌كان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و هه‌نگانه‌ی كه ئامێره‌یان لێده‌به‌سترێت ده‌توانن داتا و زانیاری ده‌رباره‌ی رێژه‌ی شێ و پله‌ی گه‌رمای ده‌وروبه‌ر بگوازنه‌وه.
تۆژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، به به‌راورد له‌گه‌ڵ فرۆكه درۆنه ئاساییه‌كان، هه‌نگ ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ و خێراتر بفڕێت.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.