دوێنێ هه‌ینی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا گه‌وره مۆسیقارێكی عێراقی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه عێراقییه‌كان، دوێنێ هه‌ینی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا گه‌وره مۆسیقاری عێراقی (د. تاریق حه‌سون فه‌رید) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه، مۆسیقاره به‌ناوبانگه عێراقییه‌كه له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا خه‌وێندرابوو، ئه‌مڕۆش دوای تێكچوونی بارودۆخی ته‌ندروستی كۆچی دوایی كرد‌و بڕیاروایه ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه شاری كه‌ربه‌لاو له‌وێدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی بكه‌ن.
(د. تاریق حه‌سون فه‌رید) گه‌وره مۆسیقاری عێراقی برای هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو (به‌دری حه‌سون فه‌رید) ه، خۆیشی دامه‌زرێنه‌ری به‌شی مۆسیقای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدایه.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.