Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:32

فه‌رمانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران ره‌تکرایه‌وه‌

پێشتریش دادگاكانی فیدڕاڵ ئه‌م فه‌رمانه‌یان له‌ دژی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌نابه‌رێتیی له‌ وڵاته‌كه‌یاندا وه‌سفكردبوو
کوردستان TV
100%

دادگای باڵای ئه‌مریكا ئه‌و فه‌رمانه‌ی دۆناڵد ترامپی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ وتبووی رێگریی بكرێت له‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری نایاسایی بۆناو خاكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

پێنج دادوه‌ر و یاساناس له‌ 9 ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی دادگای باڵای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگیاندا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی ترامپ له‌باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران و به‌مشێوه‌یه‌ له‌مه‌ودوا داوای په‌نابه‌رێتیی له‌م وڵاته‌ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر بارودۆخی داواكار گونجاو بێت بۆ مه‌رجه‌كانی په‌نابه‌رێتیی، ئه‌وا مافی په‌نابه‌رێتیی پێده‌درێت.

هه‌ڵبه‌ت چوار ئه‌ندامی دادگای باڵای ئه‌مریكا ده‌نگیان دابوو به‌ داواكه‌ی ترامپ، به‌ڵام پێشتریش دادگاكانی فیدڕاڵی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماریان له‌باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران ره‌تكردبووه‌وه‌ و ئه‌م فه‌رمانه‌یان له‌ دژی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌نابه‌رێتیی له‌ وڵاته‌كه‌یاندا وه‌سفكردبوو.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ مانگی رابردوو به‌ ده‌ركردنی فه‌رمانێك وه‌رگرتنی داواكاریی په‌نابه‌رانی نایاسایی ره‌تكردبووه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاش هاوپێچ له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ترامپ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ دادوه‌رانی دادگاكانی فیدڕاڵ رازیی بكات به‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی ترامپ بكه‌ن به‌ یاسا، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو فه‌رمانه‌كه‌ی ترامپ به‌ مه‌به‌ستی توندوتۆڵ كردنی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان و رێگریی له‌ هاتنی كۆچبه‌رانی نایاساییه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.