Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:20

ناحه‌زترین گۆرانی ساڵی 2018

13 ملیۆن Dislike ناحه‌ز بۆ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هاتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ ناوی " "YouTube Rewind 2018 له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ری یوتیوب ، ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك ، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا 13 ملیۆن Dislike ناحه‌ز بۆ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌ مێژوویه‌كی ره‌شی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ داده‌نرێت .

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ دوای گۆرانی " به‌یبی " كه‌ له‌ لایه‌ گۆرانیبێژ " جه‌ستن بیبه‌ر " گوتراوه‌  یه‌كه‌مین كلیپی یوتیوبه‌ كه‌ ئه‌و هه‌موو " Dislike " ه‌كه‌ی بۆ هاتبێت .

پێشتر له‌ ساڵی 2010 یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژ " جه‌ستن ببیبه‌ر " له‌ ژێر ناوی " به‌یبی " زۆرترین Dislike ی بۆ هاتبوو كه‌ گه‌یشتبووه‌  زیاتر له‌ 9 ملیۆن  Dislike .

جێی باسه‌ تا ئێستا ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ زیاتر له‌ 140 ملیۆن بینه‌ری هابووه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.