به مهبهستی ئهنجامدانی كارێكی نوێ و بێ وێنە لە ساڵی " 2020 " دهزگای ناسا ، بۆ هێنانی ههندێك نموونهی بهرد و گلی هەسارەی مەریخ لە ژێر قوڵایی (30) پێ واتە پتر لە (9) مەتر هەڵدەكەنێت، كهشتییهك یا گالیسكهیهك رهوانهی ههسارهی مهریخ دهكات .
دواتر لە ڕێگەی تاقیگەیەكی بچووك كە بەشێكە لەكەشتیەكە تاقیكرنەوە و پشكنینی ورد لەسەر ئەو نموونە بەردو گڵانە دەكرێت بۆ یەكلاكردنەوی پرسی بوونی ژیانی یەكخانەیی پێشترو لە ئێستادا لە چینەكانی ژێرەوەی ڕووی هەسارەی مەریخ ، دوایی نموونەكان لەوێ هەڵدەگیرێن تاوەكو لە گەشتێكی تردا دەهێنرێنەوە بۆ سەر گۆی زەوی بۆ ئەوەی بە ووردی لە تاقیگەكانی ناسا پشكنینی لەسەر بكرێت .
لە پشكنینەكان دەردەكەوێت ئەگەر لەو قوڵاییە ئاو هەبێت یان پێشتر ئاو هەبووبێت، هەروەها ئەگەر ئەتۆمی كاربۆن هەبێت یان هەبووبێت، یاخود ئەگەر پێش سەدەها ملیۆن ساڵ یان چەند ملیار ساڵێك بەر لە ئێستا ژیانی یەخانەیی هەبووبێت لەسەر هەسارەی مەریخ .
له ساڵی 1975 تاكو ئێستا حەوت كەشتی بێ مرۆڤ لەلایەن ئاژانسی ناسا نێردراون و نیشتوونەتەوە لەسەر هەسارەی مەریخ، دواهەمینیان كەشتی یان گالیسكەی (كریاسیتی) بوو كە لە (26) ی تشرینی دووەمی ساڵی (2011) هەڵدراو لە (6) ی ئابی ساڵی (2012) گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ، كەشتی (ئینسایت) یش لەهەفتەی رابردوو گەیشتە سەر ئەو هەسارەیەو دەستی بەكارەكانی كرد .
ئەم گەشتە كە لە بەرنامەی كاری ناسایە لە ساڵی (2020) ئەگەر ئەنجامبدرێت دەبێتە یەكەم جار كە مرۆڤ بتوانێت نموونەیەك لە گڵ و بەردی هەسارەیەكی كۆمەڵەی خۆر بهێنێتەوە سەر گۆی زەوی ، له نێوان ساڵانی 1969 بۆ 1972 ناسای ئهمریكی شەش گەشتی بە مرۆڤەوە بۆ سەر مانگ ئەنجامداوه لەهەموو ئەو گەشتانە نموونەی گڵ و بەردی مانگی دەهێنایەوە سەر گۆی زەوی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.