Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:39

دۆناڵد تڕه‌مپ: من برێت مه‌کگۆرک ناناسم

هه‌ندێك هه‌واڵی ساخته‌ ده‌یانه‌وێ رووداوه‌كه‌ له‌ هیچه‌وه‌ گه‌وره‌ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تڕه‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: من مه‌كگۆرك ناناسم، ئه‌و له‌ساڵی 2005 له‌لایه‌ن باراك ئۆباما ده‌ست نیشان كراوه‌،پێویست بوو ئه‌و له‌مانگی شوباتی 2019 ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌،به‌ڵام به‌ر له‌واده‌ی خۆی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك شتێكی دروستكراو ده‌بینرێت.

هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك هه‌واڵی ساخته‌ ده‌یانه‌وێ رووداوه‌كه‌ له‌ هیچه‌وه‌ گه‌وره‌ بكه‌ن.

هاوكات تره‌مپ له‌ تویتێكدا ده‌رباره‌ى بڕیاردانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا رایگه‌یاند:" هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ سوریا بدایه‌، ئێستا ببووه‌ ناودارترین پاڵه‌وان له‌ ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌هۆى هه‌واڵى ساخته‌وه‌ زۆر به‌ خراپى به‌سه‌رمدا شكایه‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.