Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:41

چاڵی "سێرگی کارالیۆف"

له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشاییگه‌ڕی ئه‌وروپییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وێنه‌ نێردراوه‌كان له‌ مه‌ریخه‌وه‌ "زستانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر"ی ئه‌م هه‌ساره‌ سووره‌ نیشان ده‌ده‌ن.

جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌شوهه‌وا به‌فریی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها شوێنی كاركردنی بابانوئێله‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی نزیك به‌ كریسمس وێنه‌ نێردراوه‌كانی مه‌ریخ نیشانی ده‌ده‌ن، جه‌مسه‌ری باكوور ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ی ئێمه‌ بوونی نییه‌.

وێنه‌ نێردراوه‌كان له‌لایه‌ن "مارس ئێكسپرێس"ه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشاییگه‌ڕی ئه‌وروپییه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌ریخ نێردراوه‌، ناوچه‌یه‌كی زستانیی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ سووره‌ نیشان ده‌ده‌ن.

وێنه‌نێردراوه‌كه‌ چاڵی كارالیۆف، له‌ نزیك جه‌مسه‌ری باكووری مه‌ریخ نیشان ده‌دات.

ئه‌م چاڵه‌ به‌ناوی سێرگی كارالیۆف، كه‌سایه‌تیی دیاری ناو پرۆژه‌كانی بۆشاییگه‌ڕی سۆڤێتی جارانه‌وه‌ نراوه‌. سێرگی كارالیۆف، ئه‌ندازیاری به‌رنامه‌ی بۆشاییگه‌ڕی سۆڤێت بوو و له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی لیكۆڵینه‌وه‌ی بۆشاییگه‌ڕی تایبه‌ت به‌ مانگ و مه‌ریخ و زوهره‌ چالاكی ده‌كرد.

تیره‌ی ئه‌م چاڵه‌ ۸۲ كیلۆمه‌تر و ئه‌ستووری سه‌هۆڵه‌كه‌ی ۱.۸كیلۆمه‌تره‌.

مارس ئێكس پرێس یه‌كه‌مین بۆشاییگه‌ڕی ئاژانسی بۆشاییگه‌ڕی ئه‌وروپابووه‌ كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ۲٠٠۳ نێردرا و كریسمسی ئه‌و ساڵه‌ له‌ خولگه‌ی مه‌ریخ جێگیربوو.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌تیرۆری كوردستان  

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.