Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 17:43

کچه‌ کوردێکی شاری سنه‌ له‌ چین خه‌ڵات کرا

له‌ ده‌یان فێستیڤاڵی ئێران و جیهان خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كردووه‌
کوردستان TV
100%

"ژاڵه‌ یووسفی نه‌ژاد" كچه‌ كاریكارێستی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "Zhengzhou Cup" له‌ وڵاتی چین خه‌ڵات كرا.

له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی پاراستنی میراتی كه‌لتووری "Zhengzhou Cup" له‌ وڵاتی چین، ژاڵه‌ یووسفی نه‌ژاد كچه‌ كاریكارێستی خه‌ڵكی شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد و خه‌ڵات كرا.

له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ٢١ی دێسه‌مبه‌ر ڕاگه‌یێندار، یووسفی نه‌ژاد كاریكاتێرێست و ئه‌ندامی یانه‌ی كاریكاتێر و كارتۆنی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی كوردستان پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌م فێستیڤاڵه‌دا هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربووی ئێرانی پله‌ی باشیان مسۆگه‌ر كرد.

ژاڵه‌ یووسفی نه‌ژاد له‌دایكبووی ١٣٦٦ی شاری سنه‌، ده‌رچووی گرافیك له‌ قۆناغی به‌كالۆریس و له‌ ساڵی ١٣٩٠دا به‌ شێوه‌ی پڕۆفێشناڵ كاری كاریكاتێر ده‌كات و له‌ ده‌یان فێستیڤاڵی ئێران و جیهان خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كردووه‌ و چه‌ندین پیشانگاشی كردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.