چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی سه‌لماندوویانه كه خواردنی ماست سوودی زۆره به‌تایبه‌تی به نیو سه‌عات پێش كاتی خه‌وتن له شه‌ودا.
سووده‌كانی خواردنی ماست:
1- ناهێڵێت ورگ زل ببێ و یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردنیش ئه‌دات.
2- به‌هۆی بڕێكی زۆر كالسیۆم تێیدا ئێسك و ماسولكه‌ی مرۆڤ پته‌و ئه‌كات.
3- به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌كات و پله‌ی گه‌رمی له‌ش نزمده‌كاته‌وه.
4- ئاستی چه‌وری له‌ش داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
5- رێگره له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
6- رێگره له سكچوون و توشبوون به غازات.
7- باشترین خواردنه به تایبه‌ت بۆ جگه‌ره كێشه‌كان ئه‌و كاته‌ی ماسته‌كه ئاوێكی زه‌ردی لێ په‌یا ئه‌بێ بیخۆیته‌وه هه‌رچی نیكۆتینی جگه‌ره هه‌یه له سنگ‌و سییه‌كانا پاكی ئه‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.