دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا دوو به‌رپرسی باڵای كابینه‌كه‌ی ترامپ به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌م بڕیاره ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی له‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كه‌وته‌وه، ترامپیش بۆ به‌رگریی له بڕیاره‌كه‌ی وتیی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیاربوو هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا سێ مانگ له سووریا بمێننه‌وه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ترامپ ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده بڕیار بوو سێ مانگ له سووریا بمێنینه‌وه، به‌ڵام ئێمه حه‌وت ساڵ له‌م وڵاته ماینه‌وه و ئێستایش كه داعش شكستی پێهێنراوه وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیی توركیا به ئاسانیی ده‌توانن ئه‌و به‌شه‌ی گروپه راماڵن كه ماون.
سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی كابینه‌كه‌یشی وتی: كاتێك سه‌رۆك ئۆباما به بێڕیزییه‌وه ئه‌وی له كابینه‌كه‌ی ده‌ركرد، من ده‌رفه‌تێكی دووباره‌م به ناوبراو دایه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س پێیانوابوو نابێ ئه‌مكاره بكه‌م به‌ڵام كردم.
سه‌باره‌ت به برێت ماكگۆرگیش وتوویه‌تیی كه ناوبراو ناناسێت و ساڵ 2015 له‌لایه‌ن ئۆباماوه وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی داعش ره‌وانه‌ی عێڕاق كراوه و له بنه‌ڕه‌تدا بڕیاربوو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی پێبێت، به‌ڵام وادیاره به‌ر له كۆتایی هاتنی خولی یاسایی پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.