Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:43

ژماره‌ى قوربانییه‌کانى تسونامییه‌که‌ى ئه‌نده‌نوسیا ڕوو له‌ زیادبوونه‌

زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ تسونامییه‌كه‌ به‌هۆى جوڵانه‌وه‌ى گركانى ئاناك كراكاتاوه‌وه‌ بووه‌
ژماره‌ى قوربانییه‌كانى تسونامییه‌كه‌ى ئه‌نده‌نوسیا ڕوو له‌ زیادبوونه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: قووربانییه‌كانى تسونامییه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌نده‌نوسیا له‌ دوورگه‌ى سوندا ڕووى له‌ زیادبوونه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 222 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 800 كه‌سى تر برینداربوونه. 

سوتۆپۆ یوروۆ نوگرۆهۆ وته‌بێژى ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 28 كه‌س بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها زۆرترینى ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ هه‌رێمى پاندێگلاننگ بوون.

تسونامییه‌كه‌ زیانى ماددى له‌ ناوچه‌كانى بانتێن و لامپونك داوه‌، زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ تسونامییه‌كه‌ به‌هۆى جوڵانه‌وه‌ى گركانى ئاناك كراكاتاوه‌وه‌ بووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوو و له‌ مانگى ئه‌یلوله‌وه‌ 2 جار بووه‌ته‌ هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشدارى له‌و ناوچانه‌دا.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 26ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2004 رووداوى تسونامى له‌گه‌ڵ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ زه‌ریاى هیندى ده‌ستى پێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ 226 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ 13 وڵات و زیاتر له‌ 120 هه‌زار كه‌س له‌ وڵاتى ئیندۆنیسیا بوون، له‌ ساڵى 1883 ته‌قینه‌وه‌ى گركانى كراكاتاو و روودانى زنجیره‌یه‌ك له‌ تسونامى بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى زیاتر له‌ 36 هه‌زار كه‌س.

ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.