Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:43

ماکرۆن ره‌خنه‌ی له‌ ترامپ گرت و وتیی هاوپه‌یمان ده‌بێ جێگه‌ی متمانه‌ بێت

وتیی زۆر به‌داخه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وه‌ك ره‌خنه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ له‌ سووریاوه‌، ره‌خنه‌ی له‌ ناوبراو گرت و وتی كه‌ هاوپه‌یمان ده‌بێ جێگه‌ی متمانه‌ بێت.

رۆژی رابردوو ماكرۆن له‌ وتارێكدا وێڕای ره‌خنه‌ له‌ ترامپ كه‌پشتیكرد له‌ كوردانی رۆژئاوا و هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان كشانده‌وه‌، وتیشیی زۆر به‌داخه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا.

ماكرۆن هاوكاتیش رێزی گرت له‌ هه‌ڵوێستی جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كه‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی كرده‌وه‌: ئه‌وكاته‌ی كه‌ هاوپه‌یمانین ده‌بێ شانبه‌شانی یه‌كتریی هه‌نگاو بنێین و بجه‌نگین، كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌تایبه‌تیی بۆ سه‌رۆكی وڵات و فه‌رمانده‌ی سوپا زۆر گرنگه‌، چونكه‌ هاوپه‌یمان ده‌بێ زۆر جێگه‌ی متمانه‌ بێت.

ماكرۆن له‌ وته‌كانیدا بوونی فه‌ڕه‌نسای له‌ شه‌ری دژی داعش به‌ گرنگ وه‌سفكرد و وتیشی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.