Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:30

ترامپ رۆیشتنی ماتیسی خێراتر کرد و جێگرکه‌ی ئه‌ویشی کرد به‌ وه‌زیری به‌رگریی

پاتریك شاناهان جێگری ماتیس و سه‌رۆكی پێشووی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی بۆیینگ بووه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌ بڕیار بوو مانگی شوبات پۆسته‌كه‌ی راده‌ست بكات، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌م پۆسته‌ راده‌ستی پاتریك شاناهان ده‌كات كه‌ ناوبراو جێگری ماتیس بووه‌.

له‌سه‌ر داوای خودی جێمز ماتیس بڕیاربوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێكی تازه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی ئه‌و دیاریده‌كرێت ناوبراو تا مانگی شوبات له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ترامپ له‌ شێوازی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو ناڕازیی بوو بڕیاریدا به‌خێرایی و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پاتریك شاناهان پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وه‌رگرێت كه‌ جێگری ماتیس و سه‌رۆكی پێشووی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی بۆیینگ بووه‌.

ماتیس له‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی ترامپ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه‌ و به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ بڕیاری ئه‌و له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی سووریا وازی له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی هێناوه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.