Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:55

حکومه‌تی به‌ریتانیا: قاعیده‌ نیازی هه‌یه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ و فڕۆکه‌ گه‌شتیارییه‌کان

ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ مه‌به‌ستی هێرش بۆسه‌ر فڕۆكه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی به‌ریتانیا هۆشداریی ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ گروپی قاعیده‌ پلانی هه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ و فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوایی.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی " سه‌ندێی تایمزی " به‌ریتانیی كه‌ له‌سه‌ر زاری بێن ڤاڵاس وه‌زیری ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌وه‌ گواستویه‌ته‌وه‌،  قاعیده‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ چالاكییه‌ تیرۆریستییه‌كانی خۆی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ پلانیدایه‌ فڕۆكه‌خانه‌ و فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوایی بكاته‌ ئامانج.

به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م وه‌زیره‌، قاعیده‌ كار له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك ده‌كات كه‌ له‌توانایدایه‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كان بخاته‌ خواره‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ مه‌به‌ستی هێرش بۆسه‌ر فڕۆكه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێت.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ئاسایشی به‌ریتانیا دوو رۆژ دوای ئه‌و پشێویی و شێواوییه‌ بوو كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی " گاتویكی "  له‌نده‌ن روویداوه‌، هۆكاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش بینرانی دوو فڕۆكه‌ی بیفڕۆكه‌وان له‌ چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بوو كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك فڕین هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.