Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:32

هیندستان موشه‌کێکى پێشکه‌وتووى تاقى کرده‌ووه‌

ئه‌مه‌ حه‌وته‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌م جۆره‌ مووشه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام دراوه‌
هیندستان مووشه‌كێكى توانادارى ئه‌تۆمى جۆرى ئاگنى -4ى تاقیكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیكى رووسى، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، ده‌زگاى به‌رگرى هیندستان بۆ لێكۆلێنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان رایگه‌یاند: بۆ جارێكى دیكه‌ مووشه‌كێكى جۆرى ئاگنى-4ى تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوى ئه‌تۆمى هه‌يه‌ تاقيكرده‌ووه‌.

ده‌زگاى به‌رگرى هیندستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌یه‌، ڕایگه‌یاند: رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویى مووشه‌كێكى تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوى ئه‌تۆمى هه‌يه‌ له‌ دورگه‌ى عه‌بدول كه‌لام تاقیكرده‌وه‌، به‌پێى ڕۆژنامه‌ى زه‌ ئیكۆنۆمیك تایمزى هیندى كه‌ به‌ زاراوه‌ى ئینگلیزییه‌ ئه‌مه‌ حه‌وته‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌م جۆره‌ مووشه‌كه‌ كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام دراوه‌.

جێگاى ئاماژه‌ پێدانه‌ وڵاتى هیندستان خاوه‌نى مووشه‌كه‌كانى ئاگنى-1 كه‌ تواناى بڕینى 700 كیلۆمه‌تره‌ و هه‌روه‌ها ئاگنى-2 و ئاگنى-3 و ئاگنى-4 كه‌ تواناي بڕنى مه‌وداكانیان له‌ نێوان 2500 بۆ 3500 كیلۆمه‌تر، هه‌روه‌ها ئاگنى-5 تواناى بڕینى زیاتر له‌ 4988 كیلۆمه‌ترى هه‌یه‌و بڕیار وایه‌ پێشكه‌شى سوپاى ئه‌و وڵاته‌ بكرێت.

وڵاتى هیندستان له‌ ئیستادا له‌ قوناغى گه‌شه‌پێدانى موشه‌كى ئاگنى-6 دایه‌ كه‌ تواناى بڕینى 10 هه‌زار كیلۆمه‌ترى هه‌یه‌ و ده‌توانرێت له‌ ژێر ده‌ریاوه‌ هه‌ڵبدرێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.