حكومه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه حوسییه‌كان رێگه ناده‌ن وه‌فدی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕۆنه ناو شاری ته‌عز له باشووری ئه‌م وڵاته.
حكومه‌تی یه‌مه‌ن ئه‌مكاره‌ی حوسییه‌كانی به پێشێلكردنی ئاشكرای رێككه‌وتنی سوید وه‌سفكرد كه له نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا واژۆكرابوو.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی یارمه‌تیی مرۆیی یه‌مه‌ن له‌مباره‌یه‌وه وتیی: چه‌كدارانی حوسیی رێگریی ده‌كه‌ن له چوونه ناوه‌وه‌ی وه‌فدی " پڕۆگرامی خۆراكی جیهانیی " سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆناو شاری ته‌عز، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه بڕیاربوو ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فده‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام بدرابوایه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.