رۆژنامه‌ی ئیسڕائیلیی " ییسڕائیل هیوم " رۆژی هه‌ینیی ئاشكرای كه به‌ر له راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، دانووستانی نهێنیی له نێوان ئیسڕائیل و رووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه ئه‌نجامداره‌وه و تیایدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه هێزه‌كانی ئێران له خاكی سووریا بكه‌نه ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌كه بۆ ئه‌م هه‌واڵه پشتی به‌ستووه به راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسڕائیلیی " i24news " و نووسیویه‌تیی: به‌رپرسێكی پله‌باڵای ئوردهنیی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا ببێت به‌م رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌مریكا و سعوودیه و ئورده‌ن و ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا رێككه‌وتوون تا رێگه‌یان پێبدات به ده‌ست ئاوه‌ڵایی هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان له سووریا بكه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه رێككه‌وتووه تا رێگه به ئیسڕائیل بدات بنكه سه‌ربازیی و جبه‌خانه‌كانی ئێران و حزبوڵڵا له‌ناو خاكی سووریادا به ئامانج بگرێت.
به وته‌ی رۆژنامه‌كه هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڵوێستی نه‌رمی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ كه‌یهانی له‌نده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.