ن/ محه‌مد سه‌عید كورده
به گه‌واهی هه‌موو لایه‌ك محه‌مه‌د عارف جزراوی خاوه‌ن ده‌نگ و ئاواز و ستایلێكی تایبه‌ت به خۆی بوو به جۆرێك هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵیدا ده‌چووه نیو دنیایه‌كی دیكه‌وه و تام‌و چێژێكی زۆر تایبه‌تی له ستران و گۆرانیه‌كانی وه‌رده‌گرت و له‌گه‌ڵ ناخیدا ئاوێته ده‌بوو، هه‌ر بۆیه نازناوی بولبولی كوردستانیان به باڵا بڕیبوو.
ئێمه‌ش به مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین كه له‌و ساڵیاده خه‌مناكه‌دا چه‌ند وشه‌یه‌كی ده‌رباره بنووسین كه به‌قه‌د باڵای ئه‌و بێت و كه‌مێك بیره‌وه‌ری ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده بخه‌ینه به‌رچاو، محه‌مه‌د عارف جزیری له ساڵی 1912 له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی بۆتان له دایك بوه و به‌هۆی ده‌نگخۆشیه‌كه‌یه‌وه هه‌ر زوو تێكه‌ڵ به هونه‌ر بوه و جگه له گۆرانی گوتن ساز ژه‌نێكی لێهاتوو به تواناش بوو به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر سێبووری به‌و ئامێره موزیكیه هاتووه و هه‌میشه له باوه‌شی بوه، بۆیه له هه‌موو گۆرانیه‌كانیدا هه‌ر خۆی مۆسیقای بۆ خۆی ژه‌نیوه و به‌و هۆیه‌وه كفتی دڵی خۆی دامركاندوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تای هاتنه نێو دنیای هونه‌ری گۆرانی گوتنه‌وه زۆر به ده‌نگی سه‌عید ئاغای جزراوی و عه‌بدوڵڵا نوران جزیری كاریگه‌ر بوه و ده‌نگی ئه‌وانه زیاتر وای لێكردوه كه بایه‌خ به گۆرانیه‌كانی خۆی بدات و هونه‌ركاری زۆری تێدا بكات.
محه‌مه‌د عارف جزیری له ژیانیدا زۆر یادگاری به نرخ هه‌ن كه یه‌كێك له‌وانه له ڕۆژی 25-2-1952 چۆته ئیزگه‌ی كوردی و گۆرانی (به‌فر باری) تۆمار كردوه كه ئه‌وه‌یان له نێو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ردا زۆر باوه و زیاتر ده‌گوترێنه‌وه و ستایلێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی وڵاتان ئاهه‌نگی گێڕاوه و خاوه‌ن گۆرانیه‌كی یه‌كجار زۆره، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه دوای پێشكه‌شكردنی به‌خششێكی زۆر له بواری هونه‌ری گۆرانی گوتن له ڕۆژی 17-12-1986 بۆ دوا جار چاوه پڕ له خۆزگه‌كانی لێكنا و له ته‌مه‌نی 74 ساڵی كۆچی دوایی كرد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.