Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:28

سەرۆک بارزانی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
کوردستان TV
#6 #7
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح و هاتنى سه‌رى ساڵى زاینى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌، هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی دەستپێكی ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو لایەك ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی دەستپێكی ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو لایەك و، كۆتایی بە تیرۆر و زوڵم و چەوساندنەوە بێت، بەتایبەت كە خوشك و برا مەسیحییەكانمان لە ساڵانی ڕابردوو ئازارێكی زۆریان بە دەست تیرۆریستانەوە بینیوە.

جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە.

ئومێد دەكەم هەموو جەژنەكانتان بە خۆشی و ئاشتی بكەنەوە و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

24ـی 12ـی 2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.