كۆلسترۆڵی به‌رزی خوێن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه بوونی ئه‌م مادده‌یه له‌له‌شدا زۆر گرنگه.
كۆلسترۆڵ چییه؟
كۆلسترۆڵ مادده‌یه‌كی نه‌رم و چه‌وری ئاسایه كه له سوڕی خوێن و یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و بوونی بۆ له‌ش زۆر پێویسته، كۆلسترۆڵ له خوێندا شی نابێته‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن لیپۆپڕۆتینه‌كانه‌وه كه له چه‌وری و پڕۆتین پێكهاتوون له‌خوێندا جێگۆڕكێ ده‌كات.
دوو جۆر لیپۆپڕۆتین له له‌شدا هه‌ن كه كۆلسترۆڵ ده‌گوێزنه‌وه : لیپۆپڕۆتینی چڕیی كه‌م (LDL) و لیپۆپڕۆتینی چڕیی زیاد (HDL).
LDL و HDL به هاوكاری یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی تری گلیسرید (Triglyceride) ی هه‌بوو له‌له‌شدا ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی خوێن پێك ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له پشكنینی خوێندا ڕێژه‌كه‌ی ده‌پێورێت.
كۆلسترۆڵی زیانبه‌خش (LDL) چییه؟
كۆلسترۆڵی زیانبه‌خش یان LDL ده‌توانێت له دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت و ببێته هۆی ته‌سكبونه‌وه و ته‌نگ كردنیان، به‌م حاڵه‌ته ده‌ڵێن گیرانی خوێنبه‌ره‌كان یان ته‌سكبونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان كه ده‌بێته هۆی مه‌یینی خوێن و دروستبوونی جه‌ڵته.
یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی كه ده‌بێته هۆی به‌زبونه‌وه‌ی LDL ی خوێن، نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی خوێنه كه له‌و خوێنبه‌رانه‌دا دروست ده‌بێت خوێن به پێكان ده‌گه‌یه‌نن، چونكه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ته‌سك ده‌بنه‌وه و خوێن به باشی ناگه‌یه‌نن به پێكان.
كۆلسترۆڵی سوودبه‌خش (HDL) چییه؟
كۆلسترۆڵی سوودبه‌خش یان HDL یارمه‌تیده‌ره بۆ له‌ناوبردنی LDL كه له‌ده‌ماره‌كانی خوێندا هه‌یه، پسپۆڕان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه HDL له‌له‌شدا وه‌ك ڕاكێشه‌ر یان مژۆك كارده‌كات، چونكه ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی LDL له خوێن و ناردنی بۆ جگه‌ر، له‌جگه‌ردا ئه‌م LDL نه شی ده‌بنه‌وه و له‌كۆتاییدا له‌له‌ش ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.
یه‌ك له‌سه‌ر سێ بۆ یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆلسترۆڵی له‌ش له HDL پێكدێت كه ڕێژه‌یه‌كی گونجاو و پێویستی خوێنه، HDL ڕێگری له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كات
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.