بوشرا جەبار پسپۆری خۆراك تایبەت بۆسایتی" تەندروستی" باس لەو خۆراكانە دەكات كە دەتوانرێت كۆتڕۆڵی شەكرەی پێ بكرێت ئەوانیش بریتین لە:
1.نان: نانی گەنم بگۆڕە بە نانی جۆ و لەگەڵ ژەمەكاندا بە قەدەر لەپی دەستت نان بخۆ.
2.شلە: ئێواران هەمیشە دەتوانی جگە لە شلەی قەیسی شلەكانی دیكە بخۆیت وەكو پاقلەمەنیەكان و سەوزەواتەكان.
3.خواردنە شیرینیەكانت بگۆڕە بۆ زەلاتە: لەباتی ئەوەی شیرینیەمەنیەكان و كێك بخۆیت لە رۆژەكەدا 5 ژەم زەڵاتە بخۆ یاخوود 3 ژەم زەڵاتە و 2 ژەم میوە.
4.خواردنە چەورەكان: هەمیشە خواردنە چەورەكان كێشە بۆ هەموو كەسێك دروست دەكەن بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە پێویستە ڕۆن لە خواردنەكانیاندا نەبێـت یاخوود ئەگەر هەبوو بە ڕێژەیەكی زۆر كەم بێـت و ڕۆنی ڕووەكی بێت وەكو ڕۆنی زەیتوون و كونجی و ...هتد.
5.خواردنە نیشاستەكان: وەكو نان و برنج و ساوەر واباشە كەپەكەكەیان پێوە بێت واتە كاتێك دەهاڕدرێت ئەو چەڵتەكە یاخوود ئەو بەرگەی لێنەبێتەوە تاوەكو نەبێتە هۆی كێشی زیادی لەش.
6.نانی بەیانیان: تەنها ماست و چا نانی بەیانی نی یە بەڵكو دەبێت نانی بەیانی دەوڵەمەند بكەیت بە پرۆتینی وەكو پاقلەمەنیەكان و گۆشت و زەڵاتە كە بەداخەوە لێرە ئەو خواردنانە تەنها لە جەژندا دەخورێت.
7.میوە: هەرگیز نابێت میوە لە شەودا بخورێت بەڵكو لە چێشتهەنگاو و عەسراندا باشترین كاتە بەداخەوە لەمەشدا ئێمە پەیڕەوی ناكەین.
میوەكانی وەكو شووتی و قەیسی ومۆز و ئەوانەی شەكریان زۆر تێدایە پارچەیەكی بچووك بخورێت و میوەی دیكەی لەگەڵدا نەخورێت.
8.شەكر: شەكری سپی هەرگیز مەخۆن لە جیاتی ئەوە پارچەیەك لە دەنكێك خورما بە چاوە بخۆ یان تووی ووشك،خواردنی نەبات و كشمیش و مێوژ لە جیاتی شەكر هەڵەیە چونكە ئەوانیش گلوكۆزیان تێدایە.
9.گۆشت و مریشك: هەمیشە یا بكولێت یا ببرژێت و دەتوانی ڕۆژی جارێك بخورێت بەڵام بەمەرجێك ڕۆنی تێدا بەكار نەیەت.
10.برنج: برنج كەخواردنی ئێوارانی زۆربەمانە بیگۆڕە بۆ سوپی سەوزەوات و بەبێ نان بیخۆ.
11.دارچینی: دەتوانیت دارچینی لەگەڵ هەموو خۆراكێكدا بخۆیت تا شەكرەكەت كۆنترۆڵ ببێت و كێشیشت لاواز بكات.
12.خواردنەوە گازی و شەربەتەكان: لە جیاتی ئەم خواردنەوانە دۆ و ماستاو بخۆرەوە و بەدوربە لە بەرزبوونەوەی شەكرە.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.