Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:53

به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هه‌لیکۆپته‌رێک پارێزگارى شارى پوێبلا گیانى له‌ده‌ستدا

دواى دوو هه‌فته‌ له‌ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار
به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌رێك پارێزگارى شارى پوێبلا گیانى له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، مارسه‌ ئێریكه‌ ئه‌لۆنسو پارێزگارى شارى پوێبلاى وڵاتى مه‌كسیك به‌هۆى پێكدادانى هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا. 

مارسه‌ ئێریكه‌ ئه‌لۆنسوى ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌ رۆژى 14ى كانووه‌نى یه‌كه‌م سوێندی یاسایى خوارد بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى شارى پوێبلاى مه‌كسیكى.

دوینێ دووشه‌ممه‌ 24ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، دواى دوو هه‌فته‌ له‌ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ستدا، مارسه‌ ئه‌لۆنسو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى سیناتۆر ره‌فایێل مۆرینو ڤالى و دوو فڕۆكه‌وان و رێبوارێكى كه‌ له‌ نێو كۆپته‌ره‌كه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆكى نوێى وڵاتى مه‌كسیك ئه‌ندرێیز مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ خانه‌واده‌ى هه‌ردوو كه‌سایه‌تى سیاسى وڵاته‌كى له‌ تویتێكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گوتى پشكنین بۆ ئه‌و رووداوه‌ ده‌ست پێده‌كرێت تاكو راستى هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ بزانین.

هاوكات به‌رپرسانى حكومه‌تى مه‌كسیك رایانگه‌یاند: هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى بووه‌ دواى كاتێكى كه‌م له‌ هه‌ڵفرانى له‌ نزیك شارى پوێبلا كه‌ دووه‌مین شارى گه‌وره‌ى وڵاتى مه‌كسیكه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

جێى وه‌بیرهێنانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م رووداو نییه‌ له‌ وڵاتى مه‌كسیك رووبدات، له‌ ساڵى 2011 به‌هۆى تێكشكانى فڕۆكه‌، فرانسیسكو بله‌یك مۆرا وه‌زیرى ناوخۆى مه‌كسیك گیانى له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌رى وه‌زیرێك بۆ ناو خه‌ڵك 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام وه‌زیره‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌و رووداوه‌ ده‌رچوو. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.